لە دوورترین شـوێنی شار
خەونی دابڕاوی مەلـێ
دەشەمزێنێ ڕوومەتی ئەو كاروانچـیەی
كە ئەوین و خۆشەویستی
بە قاچاخی بۆ شار دێنێ
باران دەبارێت و من سەر تاپا دەخووسـێم
باران دەبارێت و هەنگاوەكانـم شــل دەبن
باران دەبارێت و ڕێـگاكان مەند دەبن
وە من هێور هێور دێـمە ناخـت لەم بەر پەنجەرە
تۆ نیگاكانت لە هەرمانێـك دەبڕی
وە من هەناسە بێپەناكانـت داڵدە ئەدەم
وە من خـەونـە نەوتراوەكانت ڕاڤە دەكەم
وە من ویستە دەروونیەكانت كەوی دەكەم
تۆ ماچەكان بە لێــوتەوە نالـكێـنی
وە من گۆمبەزە شینەكەی هاوارت بۆ ڕەهوار دەكەم
تۆ داڵـغـەكان پەنا نادەی
تۆ تاسەكان كەوی ناكەی
من پەنجەرە دەكەمە چوارچێـوەی جەسـتـەت
تۆ ئەنگوستـت بە شیـشەدا دەخـشـێـنی
تـنۆك تـنۆك باراناو جۆگەلە ،جۆگە دەبەسـتێ
ڕووخسارت پڕ لە پێـكەنین
ئەم بەر پەنجەرە پڕ فرمێـسك
باران باریـوەو من خووساو
تۆش ون لە بیـرۆكەی ژیان
باران، پەنجەرەو دەستی تۆ
ژیان قاپ و خواسـتی من
هەتا دوایین هەناسەو ژان
باران دەبارێت و هەنگاوەكانـم شــل دەبن
باران دەبارێت و ڕێـگاكان مەند دەبن
وە من هێور هێور دێـمە ناخـت لەم بەر پەنجەرە
تۆ نیگاكانت لە هەرمانێـك دەبڕی
وە من هەناسە بێپەناكانـت داڵدە ئەدەم
وە من خـەونـە نەوتراوەكانت ڕاڤە دەكەم
وە من ویستە دەروونیەكانت كەوی دەكەم
تۆ ماچەكان بە لێــوتەوە نالـكێـنی
وە من گۆمبەزە شینەكەی هاوارت بۆ ڕەهوار دەكەم
تۆ داڵـغـەكان پەنا نادەی
تۆ تاسەكان كەوی ناكەی
من پەنجەرە دەكەمە چوارچێـوەی جەسـتـەت
تۆ ئەنگوستـت بە شیـشەدا دەخـشـێـنی
تـنۆك تـنۆك باراناو جۆگەلە ،جۆگە دەبەسـتێ
ڕووخسارت پڕ لە پێـكەنین
ئەم بەر پەنجەرە پڕ فرمێـسك
باران باریـوەو من خووساو
تۆش ون لە بیـرۆكەی ژیان
باران، پەنجەرەو دەستی تۆ
ژیان قاپ و خواسـتی من
هەتا دوایین هەناسەو ژان
ساڵگەلێكە
لە ئامێزی خەونەكانما
كیژۆڵەیەكی بەرگ ڕەش
خۆ دەنوێنێ
ساڵانێكە لە بەر چاوما
لە كورتترین خەیاڵەساتی بیـنیـنما
ئەو بەرگ ڕەشە پووڵەك سەوزە
سەما دەكا
دەست دەكێشم و نایـبیـنـێ
لەو دیو تەمی چاو نەپێـكراوی ژوورەكەم
پێدەكەنێ و جەستەم دەبا
نوقمم دەكا
لە باوەشی پێدەشـتەكانی دڕدۆنـگی دڕدۆنـگی
لە ئامێزی خەونەكانما
كیژۆڵەیەكی بەرگ ڕەش
خۆ دەنوێنێ
ساڵانێكە لە بەر چاوما
لە كورتترین خەیاڵەساتی بیـنیـنما
ئەو بەرگ ڕەشە پووڵەك سەوزە
سەما دەكا
دەست دەكێشم و نایـبیـنـێ
لەو دیو تەمی چاو نەپێـكراوی ژوورەكەم
پێدەكەنێ و جەستەم دەبا
نوقمم دەكا
لە باوەشی پێدەشـتەكانی دڕدۆنـگی دڕدۆنـگی
دە سەر هەڵبـڕە
شەو و شـنەی با
ئاوقای حەزێكی بێوچان دەبن
لە ناخی مەند دا
پەنجەرە پردی نێوانمانە
با غوربەت شاری ئابڵۆقە دابێ
تا بۆنی عەتـرت ــ كاتی ڕامووسان ــ
جەستەی ماندوومی سووك خەمڵاندبێ
خەرمانەی جەستەت بە گێژەڵۆكەی دووریم ناسپێرێ
با پەنجەرەكان باوەشی مەندیان ئاوا نەكرابێ
ئەستێرەی ئاسمان
بە ئارەقی لەش ڕازاوەتەوە
ئەو دەمەی خۆری خۆشەویستیمان
ئاوەنگی تیشكی چرۆی كردبوو
پەردەكە لادە
پردی نێوانمان ئاوەڵا كەوە
لەم ژێر گڵەدا سەر هەڵبهێــنە
بەهارنارنجی سەر پرچەكانت بەبا بسپێـرە
دە سەر هەڵــبـڕە
شەو شنەی با ......
شەو و شـنەی با
ئاوقای حەزێكی بێوچان دەبن
لە ناخی مەند دا
پەنجەرە پردی نێوانمانە
با غوربەت شاری ئابڵۆقە دابێ
تا بۆنی عەتـرت ــ كاتی ڕامووسان ــ
جەستەی ماندوومی سووك خەمڵاندبێ
خەرمانەی جەستەت بە گێژەڵۆكەی دووریم ناسپێرێ
با پەنجەرەكان باوەشی مەندیان ئاوا نەكرابێ
ئەستێرەی ئاسمان
بە ئارەقی لەش ڕازاوەتەوە
ئەو دەمەی خۆری خۆشەویستیمان
ئاوەنگی تیشكی چرۆی كردبوو
پەردەكە لادە
پردی نێوانمان ئاوەڵا كەوە
لەم ژێر گڵەدا سەر هەڵبهێــنە
بەهارنارنجی سەر پرچەكانت بەبا بسپێـرە
دە سەر هەڵــبـڕە
شەو شنەی با ......
هەموو شەوێك
تۆ لەناخی سللوولەكانی مێشكمدا
دەر دەكێشم
دەتسڕمەوە
كەچی بۆچی
گشت بەیانیێك لە شوێنی خۆت
نیشتوویەوە
نافامێنم
تۆ لەناخی سللوولەكانی مێشكمدا
دەر دەكێشم
دەتسڕمەوە
كەچی بۆچی
گشت بەیانیێك لە شوێنی خۆت
نیشتوویەوە
نافامێنم
لە چیای زنـجیـرە بەفرین
باوەشێـك پـــلـكانەی ماڵین هەڵچـنراوە
سـەدان حـەزو تاسـەی ڕەنـگین داڵدەی داوە
لە ناخی قەڵایی مـنـدا سیگارەڕێ مەودای دەوێ
تا چریكەی دوو ڕەهێڵەی گۆڕەوشان بۆ یەكدی بەرێ
قەڵا: تاڵان
نیـگا: سـەرژان كەوتووی ڕه هوار
ڕاكێش دەكا تا گەیشتن بەبـریسـكەی كـەژاوەی ژیـان
چ بەفراوە
لەم دیمەنە
سـپی پۆشی بەرەو چیا
خوڕەش دەستی بەرەو نشێو ڕاكێشاوە
باوەشێـك پـــلـكانەی ماڵین هەڵچـنراوە
سـەدان حـەزو تاسـەی ڕەنـگین داڵدەی داوە
لە ناخی قەڵایی مـنـدا سیگارەڕێ مەودای دەوێ
تا چریكەی دوو ڕەهێڵەی گۆڕەوشان بۆ یەكدی بەرێ
قەڵا: تاڵان
نیـگا: سـەرژان كەوتووی ڕه هوار
ڕاكێش دەكا تا گەیشتن بەبـریسـكەی كـەژاوەی ژیـان
چ بەفراوە
لەم دیمەنە
سـپی پۆشی بەرەو چیا
خوڕەش دەستی بەرەو نشێو ڕاكێشاوە
دار تاش شەوێك
كۆتەداری دانیشتنی
بەر قاوە خانەی دەتاشی
كۆتەرە بوو بە پەیكەرە
هەر ئەو شەوە
بایەخی كۆتەرە گۆڕا
ئەستیرەكان سەریان سووڕما
بۆ بەیانی
پێناسەی شار بەو سپێرا
كۆتەداری دانیشتنی
بەر قاوە خانەی دەتاشی
كۆتەرە بوو بە پەیكەرە
هەر ئەو شەوە
بایەخی كۆتەرە گۆڕا
ئەستیرەكان سەریان سووڕما
بۆ بەیانی
پێناسەی شار بەو سپێرا
عەبدانی خوا !
سەر ڕاسترین مرۆڤەكان
پێگەكانی متمانەتان
ڕووبە ڕاستە چاوگە ڕاخەن
تا پێكەنین
تامی خۆشی بریكاری لە سەر لێوتان
لە سەرجەمی دۆخە تورت و ناسكەكان
بە میوان بێت
عەبدانی خوا !
خۆتان زوڵم لە خۆ دەكەن
ئاگا / بە ئەنگوستی گاڵتە
تاوان بارو
قین و نەفرەت دادەتاشن
دەبیچێژن
ترس و خەفەت
عەبدانی خوا !
بریكاری بە جێ بێنن
متمانە داڕێژنەوە
ئەفسوون بكەن بە دەم كات و دۆخی پچڕ
عەبدانی خوا!
لەم هەرێمە خەڵووزاویە...
سەر ڕاسترین مرۆڤەكان
پێگەكانی متمانەتان
ڕووبە ڕاستە چاوگە ڕاخەن
تا پێكەنین
تامی خۆشی بریكاری لە سەر لێوتان
لە سەرجەمی دۆخە تورت و ناسكەكان
بە میوان بێت
عەبدانی خوا !
خۆتان زوڵم لە خۆ دەكەن
ئاگا / بە ئەنگوستی گاڵتە
تاوان بارو
قین و نەفرەت دادەتاشن
دەبیچێژن
ترس و خەفەت
عەبدانی خوا !
بریكاری بە جێ بێنن
متمانە داڕێژنەوە
ئەفسوون بكەن بە دەم كات و دۆخی پچڕ
عەبدانی خوا!
لەم هەرێمە خەڵووزاویە...
دوور بەرەو پیری نزیكی یەخە دەدڕێ
نزیك لە دوور دەردەكێشرێ
منیش لە نێوان ئەو جووتە
ماندوانە دەبمە ڕێگە
چاوەكانیش لە ناوەندی وەكازێكا
پەنا دەگرن
وەكاز دابین كەری ڕێگا
هەنگاو كەوی
سەر لە خەڵوەی ناخە فیروزەییەكانا
تاتكە دەكا
بدركێنە
ئەهای خەییام
لێرە لەلای ئەم جۆبارە دەستكردانە
لە باوەشی ئەم كۆڵەكە سێ گۆشانە ، چوار گۆشانە
بیانوو بە چی دەگری
بیانوەكان بە ڕاڤەی هەرەسهێنان هەڵتۆقێنە
ڕابە ئەدی
ورە لە دەستكرد وەسێنە
حەز لە تەنیشت بەختە باران
جێگە بكە
هەندەسە ساكارەكانی نەخواستووت داڕمێنە
لەو هەشت گۆشە وەرە دەرێ
دەست لە بەرۆكێ بخشێنە
هەندەسەی وەكازەكان بدركێنە
دەهر بەناخ بتارێنە
ترووسكەی چاو بێ داسەپان وەلاوێنە
ڕابێ ئەدی
منیش لە نێوان ئەو جووتە بێ ئۆقرەییە
وەحەسێنە
ڕابە ئەدی
بێ چاو شاركێ بمناسێنە
ئەهای خەیام
زرینگەی سواڵەتی ورد بوو
لە جەستەدا بدركێنە
ڕابە ئەدی
یەخەی قەڵشاو
بێ دەست بردن وەلكێنە
ڕابە ئەدی
لە ناخی وەكازەكاندا بمفامێنە
نزیك لە دوور دەردەكێشرێ
منیش لە نێوان ئەو جووتە
ماندوانە دەبمە ڕێگە
چاوەكانیش لە ناوەندی وەكازێكا
پەنا دەگرن
وەكاز دابین كەری ڕێگا
هەنگاو كەوی
سەر لە خەڵوەی ناخە فیروزەییەكانا
تاتكە دەكا
بدركێنە
ئەهای خەییام
لێرە لەلای ئەم جۆبارە دەستكردانە
لە باوەشی ئەم كۆڵەكە سێ گۆشانە ، چوار گۆشانە
بیانوو بە چی دەگری
بیانوەكان بە ڕاڤەی هەرەسهێنان هەڵتۆقێنە
ڕابە ئەدی
ورە لە دەستكرد وەسێنە
حەز لە تەنیشت بەختە باران
جێگە بكە
هەندەسە ساكارەكانی نەخواستووت داڕمێنە
لەو هەشت گۆشە وەرە دەرێ
دەست لە بەرۆكێ بخشێنە
هەندەسەی وەكازەكان بدركێنە
دەهر بەناخ بتارێنە
ترووسكەی چاو بێ داسەپان وەلاوێنە
ڕابێ ئەدی
منیش لە نێوان ئەو جووتە بێ ئۆقرەییە
وەحەسێنە
ڕابە ئەدی
بێ چاو شاركێ بمناسێنە
ئەهای خەیام
زرینگەی سواڵەتی ورد بوو
لە جەستەدا بدركێنە
ڕابە ئەدی
یەخەی قەڵشاو
بێ دەست بردن وەلكێنە
ڕابە ئەدی
لە ناخی وەكازەكاندا بمفامێنە
تۆ لە سووچێكی گوناح و
من لە خێڵی تاوانباری
تۆبانگ دەكرێی بۆ دوا كۆڵانی نامۆیی
منیش بەرەو دابڕاوی
ناخ تاسەیێك دەیگرێتەوە بە ئەسپایی
بۆتۆ دەلوێ
تۆ لەچكەكەی سەوزی سەرت بە چاوەكانم دەسپێری
من ماندوویی
تۆ هەندێ لێم نزیك دەبی
هاڵاوی دەم ، نێو چاوانم دەگرێتە خۆ
من تاو و توێی دڵگیراوی
تۆ باخێ وردیلە خەیاڵ بە چاوەكانم دەسپێری
من هەندەسەی بێكۆتایی
لە ناوەختە ناوازەكان
لەو هێڵانەی هەنگاوەكانیان دەبژاردن
تا نزیك كۆڵانەكانی ناسیاوی
ونم كردی بە ئەسپایی .
من لە خێڵی تاوانباری
تۆبانگ دەكرێی بۆ دوا كۆڵانی نامۆیی
منیش بەرەو دابڕاوی
ناخ تاسەیێك دەیگرێتەوە بە ئەسپایی
بۆتۆ دەلوێ
تۆ لەچكەكەی سەوزی سەرت بە چاوەكانم دەسپێری
من ماندوویی
تۆ هەندێ لێم نزیك دەبی
هاڵاوی دەم ، نێو چاوانم دەگرێتە خۆ
من تاو و توێی دڵگیراوی
تۆ باخێ وردیلە خەیاڵ بە چاوەكانم دەسپێری
من هەندەسەی بێكۆتایی
لە ناوەختە ناوازەكان
لەو هێڵانەی هەنگاوەكانیان دەبژاردن
تا نزیك كۆڵانەكانی ناسیاوی
ونم كردی بە ئەسپایی .
من هەناسەی دڵدارێكم لە ناخایە كە نایناسن
ئاشنایە
من بریسكەی خۆشەویستێ لە چاومایە
كە نایناسن
ئاشنایە
ئەم پێدەشتە
لە سنووری گومبەزە سەوزەكانی دەروون
ڕووی لە خوایە
ئاشنایەو ئاشنایەو ئاشنایە
وا لە ناخی هەناسە مانوەكانەوە
دووكەڵ و تۆز
كەوی دەكرێ
لەم بەرەهووتە ماندوە
كە وەكاز كوێری لە گلارەی خواستەكانی تۆقاندوە
سەرەتا نیە سەرەتا
هەنگاوێكە دۆش داماوی دەدركێنێ
ڕەوەندێكە پووزوی هەنگاو دەڕووشێنێ
بێ ئەوەی ناخ مەتمانەی بە ناسین كردبێ
ئاوازێكی ئەهوورای، تیشكاوی
لیپاو لیپی هەڵچوون و داچوون
ماچ دەكا
ماچ دەسپێردرێ بەو دۆخە تەم گرتوانەی
تیشك فام دەكەن
وەیان نیە بۆ هەندەسە
تێكشكاندن نا تارێنن
ناخی سەفەر سەفەر دەكەن
بۆ ناساندنی ناسیاو
بۆ دیتن و شاهیدیدان
لە هێڵی پێچەڵاو پڵووچ
كەگازێ لە هەنگاو دەكا
من ماچێكی بێ ئۆقرەی خۆ خەیاڵ دەكەم
بۆ فام كردن
لە ژێر رەفیسكی هەر كانیێك
كە گوڵە چوالەی دەق نەشكاو
شەپۆل شەپۆل بۆ پێش دەبا
وەك ئەو كوڵمەی ئەنگوستەكانمی دەفاماند
نە دەتارا
تارای سپی لێ دەهاڵا
بەڕێ دەكرا
تا لە ناخی ویستە ئوقرە گرتوەكان
جێگە وەكا
خۆ فام بكا
( بۆ سەر كێلی گڵكۆكەم )
ئەوەندەی كە دوو چاوی من
نزیك لە چاوی خوایە
بڕوا ناكەم چ چرپەیەك
بگاتە ترپەی دڵی خوا
لە دەشت و سارا و كوێستان و گوند و چیا
لەم جەستە نوقم بوە لە خوا
نە من جێگام گۆڕسـتانە
نە گۆڕسـتان جێگەی خوا
لە وەرزێكی ساڵی نەهات
لەدوای ئەوە كە دواهەم سوار
خەونی ماندووبووی ڕێبواری
لە هێڵەكی چاوەكانیا
هاوتەریبی ترووسكەی جوغزە ماندوەكان
دەردەخست و دەیدا بە با
من ڕێكەوتم هەنگاوم نا
ڕێ ڕێم پێوا
چاوە داپۆشراوەكانم
لەتافی ماندوو بوونەكان دا وەردەدا
كەس نەبوو چۆڕێ بیر وەكا
كەس نەیفامان
كەس نەیدەویست بیدركێنێ
كامە گوڵ یەخەی خۆ دەدڕێ
كام ترووسكە تیژی لەمن و ...
كام نامۆیی خۆ لە دەروونتان وەردەدا
لێرە هەور بە ڕندوكی چاوانتان خۆ..
خۆی تێر دەكا
دادەبارێ
لێرە هەور بە مووچڕكی لەشی ئێمە..
ئێمە دەتریشقێنێ باڵا دەكەن
خۆ فام ناكەن
ناسیاوی تاسەگرتووی نەهاتنن
لەساتێكی هەزار هەزار
پاش حەزێك سۆزێك مەودایێك..
هیچ نەتان ویست یەك وەبینن
نەتان زانی و نەتان توانی
ماچەكان لەتاڵە لەراوەكان دەربكێشن؟
بۆ ناخی شار
نەتان فامان
هەروا منتان لەژێر فێنكە باراناوی هاوینە هەوارەكان
دوور خستەوە
بێ ئەوەی كە هەست پێ بكەن
ماچ و باران
دەست بخشێنن
بە گۆشە و ناوقەی لەچكە گوڵ سوور سوورەكان
وەیبڕێنن نەتانفاماند
لەدوای ئەوە كە دواهەم سوار
خەونی ماندووبووی ڕێبواری
لە هێڵەكی چاوەكانیا
هاوتەریبی ترووسكەی جوغزە ماندوەكان
دەردەخست و دەیدا بە با
من ڕێكەوتم هەنگاوم نا
ڕێ ڕێم پێوا
چاوە داپۆشراوەكانم
لەتافی ماندوو بوونەكان دا وەردەدا
كەس نەبوو چۆڕێ بیر وەكا
كەس نەیفامان
كەس نەیدەویست بیدركێنێ
كامە گوڵ یەخەی خۆ دەدڕێ
كام ترووسكە تیژی لەمن و ...
كام نامۆیی خۆ لە دەروونتان وەردەدا
لێرە هەور بە ڕندوكی چاوانتان خۆ..
خۆی تێر دەكا
دادەبارێ
لێرە هەور بە مووچڕكی لەشی ئێمە..
ئێمە دەتریشقێنێ باڵا دەكەن
خۆ فام ناكەن
ناسیاوی تاسەگرتووی نەهاتنن
لەساتێكی هەزار هەزار
پاش حەزێك سۆزێك مەودایێك..
هیچ نەتان ویست یەك وەبینن
نەتان زانی و نەتان توانی
ماچەكان لەتاڵە لەراوەكان دەربكێشن؟
بۆ ناخی شار
نەتان فامان
هەروا منتان لەژێر فێنكە باراناوی هاوینە هەوارەكان
دوور خستەوە
بێ ئەوەی كە هەست پێ بكەن
ماچ و باران
دەست بخشێنن
بە گۆشە و ناوقەی لەچكە گوڵ سوور سوورەكان
وەیبڕێنن نەتانفاماند